لە سیانزەهەمین کارواندا نزیکەی 250 خێزان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق و تا ئێستا بە هەزاران کەس لەنێو کامپەکەدا ماونەتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەریی کامپی هۆل لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە
چوارچێوەی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان و بە هاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی
عێراق 249 خێزانی نێو کەمپەکەیان گەڕاندوەتەوە عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
بەڕێوەبەرییەکە ئاماژەی بەوەشداوە ئەو 249 خێزانە پێکدێن لە 840 کەس و کاروانەکەش سیانزەهەمین
کاروانی گەڕاندنەوەی خەڵکانی نێو کامپەکەیە بۆ عێراق.
کامپی هۆل دەکەوێت
حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە خێزان و ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدا نیشتەجێکراون،
کامپەکە لەژێر چاودێری و ئاساییشی شەڕڤاناندایە، تا ئێستا زیاتر لە 27 هەزار کەسی
تێداماوە و کە هاووڵاتی وڵاتانی جیاوازن، کامپەکە بە یەکێک لە کامپە مەترسیدارەکانی جیهان دادەنرێت....
40 جار خوێندراوەتەوە