جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران ئاشكرایكرد ؛ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی
كردوه‌و تیایدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵتان نه‌گه‌ینه ئه‌نجام
ئه‌وا چاوه‌ڕوانی جه‌نگ بن.
هەواڵ:KNNC
مه‌جید ته‌خت ره‌وانجی
،ئه‌و نامه‌یه‌ی تره‌مپ كه له‌مانگی ئاداری رابردوودا ئاراسته‌ی خامه‌نه‌یی كرد ،
بوه هۆی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆ به‌ڵام واشنتۆن سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
دانوستانه‌كان راسته‌وخۆ بێت و تارانیش ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ره‌وانجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه؛ "لە ناوەڕۆکی
نامەکە و هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکاوە، ئەوە ڕوون بوو کە ئەوان پێیان وایە هەموو
جیهان پێویستی بە ترەمپ هەیە، هه‌روه‌ها ئەو کەسەیە کە دەبێت مەرجەکانی بەسەر هەموو
کەسێکدا بسەپێنێت، بۆیە تاران بڕیاریدا وەڵامی نامەکە بداته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران پابه‌ند بوو بە بژاردەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامەی
کەیهان،كه نزیک لە عەلی خامنەیی رابه‌ری باڵای ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه" ئه‌مرۆ
زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی تر ئاماده‌ی جه‌نگن و ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێرشی ئیسرائیل
بوه‌ته هۆی بەهێزکردنی پێگەی رژێمه‌كه‌یان و هەستی ناسیۆنالیستی لەنێو ئێرانییەکاندا
.
هه‌روه‌ها له‌زاری عه‌لی خامه‌نه‌یی بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌گه‌ر
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنیان نه‌بردایه‌ته عێراق و سوریا ئه‌وا روبه‌روبوونه‌وه‌كه
ده‌گه‌یشته كرماشان و هه‌مه‌ندان و ناوچه‌كانی تری ئێران.
802 جار خوێندراوەتەوە