میدیایەكی ئەمریكی لەزاری بەرپرسێكی ئەمنی لەپێنتاگۆن بڵاویكردەوە،واشنتۆن بەڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بەرپرسیارێنی ئەمنی خستوەتە ئەستۆی هێزە عێراقییەكان.
هەواڵ: KNN
رۆژنامەی (The Hill) ،لەزاری ئەو بەرپرسەی وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا بڵاویكردەوە،ئەركی پاراستنی ئەمنیی لەلایەن هێزەكانیانەوە گوازراوەتەوە بۆ دەست هێزە عیراقییەكان كە لەلایەن سوپای ئەمریكاوە مەشق و راهێنانیان پێكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە لەئێستادا ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئامادەیی هێزەكانی لەسوریا چڕتر كردوەتەوەو هەروەها بەشێكش لەو هێزانەی كە لەعیراق بون بەرەو هەولێر گوارزاونەتەوەو دواتریش بەرەو سوریا رەوانە دەكرێن.
ئەوەش دوپاتكراوەتەوە كە بونی سەربازیی ئەمریكا لەعیراق كەمدەكرێتەوە.
651 جار خوێندراوەتەوە