دانانی 14 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
10:00 - 24/08/2026
کوردستان
+
-

لە سنووری گەرمیان، پرۆسەی جێگیرکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان قەزای کەلار و دەربەندیخان دەستیپێکردووە، بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی نوێوە کامێراکان بەتەواوی بکەونە کار و دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان بکەن

 

ماوەی دوو ڕۆژە دەستکراوە بە جێگیرکردنی 14 کامێرای جۆری (خاڵ بۆ خاڵ) بە درێژایی ڕێگاکە. لە ئێستادا دانانی کامێراکان لە نێوان قەزای کەلار بۆ ناحیەی باوەنوور کۆتایی هاتووە، و لە ڕۆژانی داهاتووشدا پرۆسەی جێگیرکردنی کامێراکانی نێوان ناحیەی باوەنوور و قەزای دەربەندیخان تەواو دەکرێت. پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی کارەکانی دانانیان کۆتایی بێت

 

لەو بارەیەوە، عەقید سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "خێرایی دیاریکراوی کامێراکان لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون 100 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا". هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە کامێراکان تەواوی سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن، بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانیشەوە.

259 جار خوێندراوەتەوە