وەزارەتی گەیاندنی عیراق راپۆرتێكی بڵاوكردوەتەوە
كەباس لەوە دەكات چۆن بەهۆی ئەو پلاتفۆرمە نایاساییانەی ستریمینگ
کە لەژێر پەردەی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ئینتەرنێتدا کاردەکەن، ساڵانە بەبڕی یەک ملیار دۆلار زیان دەگەیەنن.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەی كە دەست
وەزارەتی ناوبراو گەیشتوە کۆمپانیاکانی ( earthlink و نەورۆز تیلیکۆم/فاستلینک) کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، تۆمەتبار كراون
بەوەی پاڵپشتی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان پێشکەش بە پلاتفۆرمە هاككراوەكانی ستریمینگی
وەک (Cinema Box وMyTV+ وShabakaty،) کردووە،ئەویش
بە دابینکردنی ژێرخان و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن.
ئاماژە بەوەشكراوە کە ئەم کۆمپانیایانە
دەتوانن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند بكرێنەوە لەوانە غەرامەی زۆر و داخستنی تەواوەتی و تەنانەت
زیندانیکردنی ئەو كەسانی کە لەم کەیسەدا بەرپرسیارن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەك ( Netflix وDisney وMBC وStarzPlay)لە پشت هەڵمەتێکی نێودەوڵەتین بە ناوی
"عێراق بەبێ هاككەر"، کە ڕاستەوخۆ ئاراستەی وەزارەتی گەیاندنی كراوە بۆ
ئەوەی بەپەلە رێوشوێنی پێویست بگرنە بۆ داخستنی پلاتفۆرمە هاككراوەكان ئەگەر نا ئەوا وەزارەتی ناوبراو بەهەمان شێوەی كەرتی بانكیی عیراق دوچاری گەمارۆ دەبێتەوە.
1656 جار خوێندراوەتەوە