ترەمپ: پاراسیتامۆڵ پەیوەندی بە نەخۆشی ئۆتیزمەوە هەیە و ئێمە چارەسەرەکەیمان دۆزیوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:43 - 23/09/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە  پزیشکان نابێت دەرمانی ئازارشکێن (تایلینۆڵ) بۆ ئافرەتانی دوگیان بنوسن ودەڵێت" ئۆتیزم بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوە، پێموایە ڕەنگە هۆکارێکمان بۆ ئەوە دۆزیبێتەوە وهەروەها دەرمانەکەشیمان دۆزیوەتەوە".

هەواڵ:KNN

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێک کە لە لایەن ڕۆبەرت ئێف کێنێدی جونیۆر وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانەوە بوو، ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ئامۆژگاری پزیشکەکانی ئەمریکا دەکرێن کە دەرمانی ئازارشکێن (تایلینۆڵ) بۆ ئافرەتانی دوگیان نەنوسن، ئەوەش بە ئاماژەدان بە پەیوەندییەکی مشتومڕاوی نێوان ئەو دەرمانە و ئۆتیزم.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەسیتامینۆفین کە پێکهاتەی سەرەکی تایلینۆڵە "گونجاو نییە" و پێویستە ژنانی دوگیان تەنها بۆ تای توند بەکاریبهێنن.
هەندێک لە توێژینەوەکان بەکارهێنانی تایلینۆڵیان لە کاتی دوگیانیدا بە ئۆتیزمەوە گرێداوە، بەڵام دۆزینەوەکان ناتەبایی و یەکلاکەرەوە نین. کۆمپانیای CanViolet کە کۆمپانیای Tylenol دروست دەکات، بەرگری لە بەکارهێنانی دەکات لە کاتی دوگیانیدا.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "بەیاننامەیەکی سەرسوڕهێنەری" سەبارەت بەو نەخۆشییە هەبوە و بە ڕۆژنامەنوسانی وتوە: "ئۆتیزم بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوە، پێموایە ڕەنگە هۆکارێکمان بۆ ئەوە دۆزیبێتەوە."

تەوەرێکی دیکەی سەرەکی گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە پەسەندکردنی دەرمانی لیوکۆڤۆرین بو وەک چارەسەرێک بۆ نیشانەکانی ئۆتیزم.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وەشانێکی دەرمانەکەی پەسەند کردوە و کاتێک بەکارهێنانی بۆ ئۆتیزم دامەزرا، (مێدیکەید) بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی ئۆتیزم دەیگرێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕایدەگەیەنێت، FDA بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیکردنەوەیەک لەسەر 40 کەس کە نەخۆشییەکی دەگمەنی میتابۆلیکیان هەبووە و نیشانەکانی هاوشێوەی هەندێک لە نیشانە دەمارییەکانە لە کەسانی تووشبو بە ئۆتیزم، ئەو دەرمانەی پەسەندکردوە.

ڕەخنەگران دەڵێن ئەم تاقیکردنەوە بەس نییە بۆ سەلماندنی کاریگەریی دەرمانێک وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەک و پێچەوانەی بنەما زانستییە باوەکانە.








440 جار خوێندراوەتەوە