سۆمۆ: كۆمپانیاكان بواری نەوتی هەرێم داوای دڵنیایی دەكەن

KNN : Kurdish News Network
03:16 - 23/09/2025
عێراق
+
-

 كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایدەگەیەنێت: حکومەتی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستنیشاندەکات و  سەرباری رێکەوتنە سێ قۆڵیەکە  کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان داوای دڵنیاکردنەوە دەکەن   
هەواڵ: KNN

عەلی نزار، بەرێوبەری  كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایدەگەیاند:  رێککەوتنە سێ قۆڵیکە  گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
 دەشڵێت: گەیشتوینەتە میکانیزمێکی بەهێز بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە و دەست پێکردنی هەناردەی نەوتی هەرێم.
عەلی نزار،   وتیشی: لەئێستادا و دوای كۆتایی هاتنی ووردەكارییەكان، چاوەڕێی هەناردەی نەوت دەكەین.


عەلی نزار وتیشی: سەرباری رێکەوتنەکان تا ئێستا كۆمپانیاكان داوای دڵنیایی دەكەن لەبارەی پێدانی شایستە داراییەكانیان دوای هەناركردنەوەی نەوت" كارمان كردوە ئەو دڵنیاییەیان پێبدەین."


 بەرێوبەری سۆمۆ وتیشی: دوای واژوكردنی رێكەوتنەكە، حكومەتی عیراق وادەی هەناردەی نەوت ئاشكرا دەكات.

63 جار خوێندراوەتەوە