بەرەی توركمانی راگەیەنراوێكی لەدژی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی كەركوك دەركرد

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 21/09/2025
کوردستان
+
-

بەرەی توركمانی لەكەركوك لەدژی دروشمی كەركوك دڵی كوردستانە هاتنە دەنگ

 

هەواڵ:KNNC

دوای ئەوەی لە نێو بینای بەرێوەبەرایەتی شارەوانی كەركوك دروشمی كەركوك دڵی كوردستانە لەسەر شاشەكانی ئەو جێگەیە جێگیر كرابوو ، لقی كەركوكی بەرەی توركمانی لەراگەیەنراوێكیدا  دەڵێت دروشمی لەو جۆرە جوداخوازییەو دووبەرەكی لێدەكەوێتەوە و لەهەمان كاتیشدا ئەو هەنگاوە پێشێلی دەستورو یەكپارچەیی عیراقە.

 

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا داوا لەسەرۆكوەزیرانی عیراق  و سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنە ئەمنیەكانی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كراوە رێكاری بەپەلە بگرنە بەر و دەستبەجێ لێكۆڵینەوە بكرێت  لەو رووداوە كە مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی  و سەرجەم ئەو كەسانەش لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت كە تێوە گلاون.

 

وەك ئاشكرایە دروشمی ( كەركوك دڵی كوردستانە) وتەیەكی مەلا مستەفا بارزانی سەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی كوردستانە كە تاوەكو ئەمرۆ لەلایەن پەیڕەوكارانی ئەو پارتەوە دەوترێتەوە.

1962 جار خوێندراوەتەوە