وتەبێژی کۆماری
ئیسلامی ئێران ئاشکرای دەکات کە یۆرانیۆمی پێتێنراوی ئێران لە شوێنێکدا نێژراون
ودەڵێت" خۆمان بۆ ڕەشبینترین سیناریۆ ئامادە کردوە".
هەواڵ: KNN
فاتمە موهاجرانی،
وتەبێژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا جەختی لەوە
کردەوە کە یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆماری ئیسلامی "لە شوێنێکدا نێژراوە" و کەس
دەستی پێناگات.
لە وەڵامی پرسیارێک
سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی ئێران لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی، موهاجرانی
هەروەها وتی: سیناریۆکان هەن، بەڵام وەڵامێکی یەکلاکەرەوە لەم ساتەدا مومکین نییە.
سەبارەت بە بەرنامەی
موشەکیی کۆماری ئیسلامی هەروەها رایگەیاند کە " ئێمە داوای مۆڵەت لە هیچ کەسێک ناکەین بۆ هێزی
موشەکی خۆمان و ئەگەر پێویست بکات لە سنورێکی دیاریکراو کەمی دەکەینەوە.
موهاجرانی جەختی
لەوە کردەوە: "بە هیچ شتێک ئاسایشی خەڵک پێشێل ناکەین، پرسی دانوستان بابەتێکی
ئەمنییە، هەربۆیە موشەکەکانیش بەشێکن لە ئاسایشی ئێمە."
سەبارەت بە ئەگەری
چالاککردنی "میکانیزمی گەرانەوەی سزاکان بۆسەر ئیران " و دەرئەنجامە نێودەوڵەتییەکانی،
موهاجرانی وتی حکومەت "گەشبینە" بەڵام "ڕەشبینترین سیناریۆی"
داڕشتوە وخۆی بۆ ئامادە کردوە.
355 جار خوێندراوەتەوە