وتەبێژی حکومەتی هەرێم پەیامێکی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 17/09/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت و وتیشی" هەرێم نوسراوی فەرمیکردوە کە بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی سۆمۆ بکات".

هەواڵ:KNN

پیشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات کە لەکۆبونەوەکە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.

پێشوا هەورامی راشیگەیاند" کە کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت ڕازیبون بەوەی بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەستبەرداری ئەو بابەتە بون کە بە یاسا بیانییەکان مافی ئەوان پارێزراو بێت".

بە پێی وتەی وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم، هەرێمی کوردستان نوسراوی فەرمیکردوە کە بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی سۆمۆ بکات، دوای ئەو پێویستە موچەی مانگی 7 و مانگەکانی دواتری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

وتیشی" ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرەو ئاسایبوونەوە چووەو ڕۆژانە بڕی 233 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت، دەستپێکردنی ناردنە دەرەوەی نەوت لە خزمەت دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت".

سەبارەت بە بابەتی داهاتی ناوخۆش پیشەوا هەورامی وتی"  یاسا چی بۆ ئێمە دیاریکردوە پێوەی پابەندین بێ زیاد و کەم".

2352 جار خوێندراوەتەوە