وەزارەتی دارایی عێراق ڕونكردنەوە لەسەر دواكەوتنی موچەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:10 - 04/09/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هۆكاری دواكەوتنی موچەی ئەم مانگەی خانەنشینان بۆ هۆكاری تەكنیكی دەگەڕێتەوە

 

هەواڵ: KNN

رۆژنامەی سەباحی عیراقی پشت بەستو بەسەرچاوەیەك لە  وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق رونیكردوەتەوە؛  دواكەوتنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران هۆكارەكەی تەنیا تەكنیكیەو هیچ پەیوەندییەكی بەكێشەی نەختینەییەوە نییە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە موچەی خانەنشینان تەرخانكراوەو لایەنی بانكییش كاردەكەن بۆ ئەوەی دەستبكەن بەدابەشكردنی و جەخیشكراوەتەوە لەوەی كە هەوڵدەدەن بۆمانگەكانی داهاتوو موچەی خانەنشینان لەوادەی خۆیدا دابەشبكرێت.

 

دارایی عیراق  ئەوەشی ڕەتكردوەتەوە  بابەتی دواكەوتنی موچە تێكەڵ بەپرسی سیاسی بكرێت و وەك ئامرازێك لەدژی بەرامبەر بەكاربهێنرێت بەتایبەتیش لەسەرو بەندی ئەو هەڵبژاردنەی كە لەبەردەمدایە.

10506 جار خوێندراوەتەوە