لەشاری حەلەبی سوریا سەرۆكی بەشی نەخۆشییەكانی سنگ لەزانكۆی ئەو شارە
لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراو كوژرا.
هەواڵ:KNN
ئەمرۆ دووشەممە دكتۆر باسل زینۆ جێگری راگری كۆلیژی پزیشكی و سەرۆكی بەشی نەخۆشیەكانی سنگ لەزانكۆی حەلەب كە پزیشكێكی كورد بوو لەبەردەم عیادەكەی خۆی لە گەڕەكی جەمیلەی شارەكە لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە تەقەی
لێكراو كوژرا.
وەك میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردوەتەوە؛ دكتۆر باسل زینۆ یەكێك بووە
لەبەناوبانگترین ئەكادیمیست و پزیشكەكانی سوریا و كوژرانیشی ناڕەزاییەكی زۆری
لێكەوتوەتەوە بەتایبەتیش لەنێوندە زانستی و ئەكادیمیەكانی ئەو وڵاتەدا.
بەپێی ئامارەكانی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی هەزار هاوڵاتی مەدەنی كە 944 كەسیان پیاو 32 یان ژن ئەوانی تریش
منداڵ لەرووداوی تەقەكردن و تۆڵە سەندنەوەدا لەسوریا كوژراون.
12041 جار خوێندراوەتەوە