كەشناسی وادەی یەكەم بارانبارینی ئەمساڵی ئاشكراكرد

KNN : Kurdish News Network
10:55 - 05/09/2025
کوردستان
+
-

كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت؛ پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە بارستە هەوایەکی فێنک ڕو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و ئەگەری بارانبارین لە ئارادایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، پێش (15)ی ئەم مانگە پلەکانی گەرما ڕو لە نزمبونەوە دەکەن و ئەگەری بارانبارین لە ئارادایە، بەتایبەتیش لە ناوچوکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان.

 

ئەوە لەكاتێكدایە دوای بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە هەفتەکانی رابردودا، ئێستا پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم سێ بۆ چوار پلە دابەزیون.

9661 جار خوێندراوەتەوە