ماوەی چەند رۆژێكە شەڕی میدیای نێوان رەوتی
سەدر (رەوتی نیشتمانیی شیعی ) و چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێكردوەو لەوبارەیەشەوە مەجاشع تەمیمی چالاكوانی
سیاسی نزیك بەرەوتی سەدر لەلێدوانێكیدا بۆ عەرەبی جدید رایگەیاند: موقتەدا سەدر خاوەنی
بنكەیەكی جەماوەرییەو دەتوانێت هاوسەنگیی سیاسی لەعێراق ئاوەژو بكات.
هەواڵ:KNN
بەوتەی تەمیمی ئەو هەڵمەتە میدیاییەی
رەوتەكەیان لەدژی سەرانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دەستیان پێكردوە پەیامێكی سیاسیی
واقیعییە و پێمان دەڵێت كە بەشداری هەڵبژاردنێك ناكەین كۆمەڵێك دەموچاوی دوبارە
لەدەسەڵاتدا بمێننەوە لەكاتێكدا ئەوانە بەرپرسیارن لەشكست و گەندەڵی و پەرتبون.
بەوتەی ئەو هەڵسوڕاوە سیاسییەی سەدرییەكان
پێویستە سەرلەبەری سیستمی سیاسی لەعیراق گۆڕانكاری ڕیشەیی بەسەردا بێت و لە لۆژیكی
پشكپشكێنە و پێبەندی و گەندەڵی دوربكەوێتەوە .
63 جار خوێندراوەتەوە