راوێكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق هۆشداریدەدات لەهەوڵی روخاندنی سیستمی سیاسی عێراق و داگیركردنی ئەم وڵاتە لەلایەن حەشدو سوپای پاسداران.
هەواڵ:KNNC
شرۆڤەكاری سیاسی و نزیك لەحەشدو گروپەكانی
سەر بەئێران و راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی دەڵێت ؛ لەقۆناغی داهاتودا ئاڵای ئێران
بەفەرمی لە 11 پارێزگای عیراق بەرز دەكرێتەوە.
لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا سەلام عادل
رایگەیاند: هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی سیستمی سیاسی لەعێراق ئەوا حەشدی شەعبی و
سوپای پاسداران كۆنترۆڵی 11 پارێزگای عێراق دەكەن و بەفەرمیش ئاڵای ئێران لەو
پارێزگایانە بەرز دەكرێتەوە.
2067 جار خوێندراوەتەوە