جارێکی تر پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 23/09/2025
کوردستان
+
-

شارەزایەکی کەشناسی جەخت لەوەدەکاتەوە کە لە دو رۆژی داهاتودا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دواتر دوبارە بارستە ھەوایەکی سارد ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەواڵ: KNN

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتو ئاشکرا دەکات و دەڵێت" سەرەتا بۆ ئەمڕۆ سبەی چوارشەمە 24/9/2025 پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و کاریگەری بای باکوری رۆژھەڵاتیش لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم لەماوەی ئەمڕۆ و سبەی بەردەوامی ئەبێت و خێرای باکە کەمتر ئەبێتەوە و پاشان کۆتای پێدێت ".

ئەو کەشناسە راشیگەیاند"  لە دوو سبەی پێنجشەمەوە 25/9/2025 کاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردەی لەسەر ناوچەکانمانە بەتەواوی دور دەکەوێتەوە و کاریگەری نامێنێت ، لە ئەنجامدا لە رۆژی پێنجشەمەوە پلەکانی گەرما بەبەڕاورد بە ئەمڕۆ و رۆژانی ڕابردوو بە رێژەی 3 تا 4 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە و تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتو جێگیر ئەبێت" .


بە گوێرەی پێسبینییەکانی ئاراس جەبار بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە رۆژی پێنجشەمەوە بۆ ناوەراستی ھەفتەی داھاتو بەمشێویە دەبن:
سلێمانی 32 بۆ 33 پلە
ھەولێر 34 بۆ 35 پلە
دھۆک 33 بۆ 34 پلە
ھەڵەبجە 33 بۆ 34 پلە
کەرکوک 36 بۆ 37 پلە
ئیدارەی گەرمیان 37 بۆ 38 پلە
ئیدارەی راپەرین 33 بۆ 34 پلە
ئیدارەی سۆران 32 بۆ 33 پلە
ئیدارەی زاخۆ 33 بۆ 34 پلە


لە کۆتاییدا دەشڵێت" پێشبینی دەکرێت لە کۆتای ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داھاتوودا ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی باکوری ناوچەکە بکەوێتەوە و ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی سارد و جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمببنەوە ".

480 جار خوێندراوەتەوە