سەرۆكی دەستەی سیاسی رەوتی عەشایری ئاشكرایكرد،
بەعسییەكان بەئاگاداری سەرۆكوەزیرانی عیراق لەبەغداو نەجەف كۆبونەتەوە.
هەواڵ:KNN
عەبدولڕەحمان جەزائیری لەدیدارێكی
تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: سیستمی سیاسی لەعیراق لەبەردەم مەترسیدایەو پێشبینیش دەكرێت
سەدرییەكان شۆڕشێك بەرپا بكەن.
جەزائیری ئاماژەی بەوەشكرد كە شیعەكان بەشێكی
زۆری جەماوەرەكەیان لەدەستداوە ئەویش بەهۆی بەشدارینەكردنی سەدرییەكان لەپرۆسەی
سیاسی و بایكۆتكردنی هەڵبژاردن.
ناوبراو
جەختی لەوەشكردوەتەوە، ناكۆكییەكانی نێو ماڵی شیعی مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی
نیشتمانیی و لەم سەروبەندەشدا بەعسییەكان بەئاگاداری محەمەد شیاع سودانی
سەرۆكوەزیران لەبەغداو نەجەف كۆبوونەتەوە.
174 جار خوێندراوەتەوە