پەیمانگای ئاماری
تورکیا ڕایگەیاند، عێراقییەکان لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا زیاتر لە 780 خانویان لە تورکیا کڕیوە و لە پلەی
پێنجەمی جیهاندایە لە کڕینی خانو لە تورکیا.
هەواڵ: KNN
پەیمانگای
ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکدا بلاویکردوەتەوە کە " عێراق لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە
لە کڕینی خانوو لە تورکیا، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 783 خانوو کڕدراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە"
عێراق لە مانگی یەکدا 103 خانوی کڕیوە، دواتر لە مانگی شوباتدا بۆ 99 خانو دابەزیوە،
دواتر لە مانگی ئازاردا بۆ 72 خانو ، و لە مانگی نیساندا بۆ 70 خانو، لە مانگی ئایاردا بۆ 104 خانو بەرزبوەتەوە، و لە
مانگی حوزەیران 97 خانو، لە مانگی تەمموزدا
دوبارە زیادیکردوە بۆ 120 خانو، لەکاتێکدا لە مانگی ئابدا 118 خانو لە تورکیا
لەلایەن عێراقییەکانەوە کڕدراوە".
کۆمسیۆنەکە ئاماژەی
بەوەشکردوە،کڕینی خانوو لەلایەن عێراقییەکانەوە لە هەشت مانگی یەکەمدا بە بەراورد
بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردو بە ڕێژەی 4% زیادی کردوە، کە کۆی گشتی 754 خانوو بوە،
هەروەها بە بەراورد بە ساڵی 2023 کە کۆی گشتی 1408 خانوو بوە، بە ڕێژەی 55% کەمیکردوە.
ئاشکراشی کردوە
کە ڕوسەکان لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەورەترین کڕیاری خانوو بون بە دو هەزار
و 253 خانو، دواتر ئێرانییەکان بە هەزار و 125 خانو، ئۆکراینییەکان بە 900 خانو و
ئەڵمانییەکان بە 808 خانو.
105 جار خوێندراوەتەوە