بزوتنەوەی حەماس هانا بۆ ترەمپ دەبات و ئامادەشە نیوەی بارمتەكان ئازاد بكات

KNN : Kurdish News Network
05:28 - 22/09/2025
جیهان
+
-

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی بڵاویكردەوە ؛ بزوتنەوەی حەماش نامەیەكی تایبەتی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ كردوەو تیایدا داوایكردوە بەشەخسی دەستوەرجان بكات لەپێناو زامنكردنی ئاگر بەستێكی دوو مانگی لەغەززە.

 

 

بزوتنەوەی حەماس پێشنیازیكردوە كە لەبەرامبەر ئاگربەستەكەدا ئامادەن نیوەی بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد بكەن .

 

لایخۆشیەوە رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە ؛ هێشتا نامەكەی حەماس لەقەتەرەو نەگەیشتوەتە دەست سەرۆكی ئەمریكا.

 

لەلایەكی ترەوە  ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی یەدەعۆت ئەحرۆنۆت باس لەوە دەکات  ئیسرائیل کە دەچێتە ساڵی سێیەمی جەنگ لە غەززە،  بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ئەو مەترسییە نەهێڵێت کە بزووتنەوەی  (حەماس) دروستی كردوە و تائێستاش  ئاڵای سپی هەڵنەكردوە بەڵكو ئیسرائیل دەکێشێتە ناو شەڕێکی درێژخایەن و ماندووکەرەوە کە باجێکی قورسی مرۆیی بە ئیسرائیل دەگەیەنێت.

 

1717 جار خوێندراوەتەوە