سەرۆکی شارەوانی
تاران ڕایگەیاند، بڕیاردراوە بە قەرەبو کردنەوەی ئەو خانوانەی زیانیان بەرکەوتوە و
بۆ هەر مترێک چوارگۆشەش هەشت ملیار تمەن دانراوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێ شەممە، لە پەرلەماندا، بڕیار درا بە
قەرەبوکردنەوەی ئەو خانو و باڵەخانانەی بەهۆی شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل،
زیانیان بەرکەوتوە .
سەرۆکی شارەوانی
تاران، عەلی رەزا زەکانی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، پێشنیاز کراوە بڕی هەشت
ملیۆن تمەن بۆ هەرمەتر چوارگۆشەیەکی ئەو باڵەخانانە دابنرێت.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشداوە کاری لە پێشینەیان ئەو باڵەخانانە دەبێت کە دەتوانرێت نۆژەن بکرێتەوە بۆ
ئەوەی خەڵک بتوانن بە خێرایی بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان.
زەکانی ئاماژەی
بەوەشکرد: "ئاوەدانکردنەوەی تەواوەتی خانوەکان نزیکەی 18 بۆ 24 مانگ دەخایەنێت،
لەم ماوەیەشدا دەبێت حکومەت لەڕێگەی پارەی پێشوەختە و کرێی خانوەوە شوێنی نیشتەجێبونی
کاتی بۆ خەڵک دابین بکات".
139 جار خوێندراوەتەوە