بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت

KNN : Kurdish News Network
01:35 - 24/10/2026
ئابوری
+
-

بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویستەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی دواخستووە و تا ئێستا پارە بۆ دامەزراوەکان خەرج نەکراوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی شەفەق ئاشکرای کردووە، تا ئێستا پرۆسەی تەمویلکردنی وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ئەم مانگە ئەنجام نەدراوە، کە ئەوەش هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەیە.

 

هاوکات خەرجکردنی مووچە لە چاوەڕوانیی تەواوبوونی ڕێکارەکانی تەمویلکردن و پێدانی ئاماژەی خەرجکردندایە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، کاتی دابەشکردنەکەش بەتەواوی پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی ئەو ڕێکارە داراییانەوە.

200 جار خوێندراوەتەوە