ئەمەریکا ئاستی ئامادەباشیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزکردەوە و کارمەندەکانی کەم دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 24/10/2026
جیهان
+
-

حکومەتی ئەمەریکا ئاستی ئامادەباشیی کارمەندەکانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزکردەوە و هەنگاوی ناوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندان لە باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانیدا.

 

بەرپرسانی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)یان ڕاگەیاندووە، هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئەمەریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەوەتەی جەنگی مانگی شوبات دەستیپێکردووە.

 

هاوکات پلانەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی ئەمەریکییەکان ناوچەکانی ئەورووپاش دەگرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بەردەوام کورتە و ڕاپۆرتی هەواڵگری لەسەر ئەو هەڕەشانە پێدەگات کە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕێنن.

 

هەرچەندە توانای ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ناوخۆی ئەمەریکا سنووردارە، بەڵام بەرپرسانی واشنتن دەڵێن داتایان لەبەردەستدایە کە ئاماژە بە ئەگەری بوونی شانە و کەسانی سەر بە ئێران لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەن.

86 جار خوێندراوەتەوە