ریاڵ مەدرید لەگەڵ بەهرەمەندە ئەرجەنتینیەكە رێككەوت

KNN : Kurdish News Network
11:30 - 08/06/2025
وەرزش
+
-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ فرانكۆ ماستانتونۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ریڤەرپلەیت رێككەوت.

 


وەرزش:KNNC

 

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردوەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید گرەوی گواستنەوەی ماستانتونۆی لە یانەی پاریس سان جێرمان بردەوەو لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت و یاریزانەكە رێككەوت.

 


ماركا ئاشكرایكردوە ریاڵ مەدرید بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت رێككەوتوە پارەكە بەچوار جار دەداتە یانە ئەرجەنتینیەكە.

 


رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكراشیكردوە گرێبەستەكەی نێوان مێرەنگی و یاریزانەكە بۆ ماوەی شەش ساڵ دەبێت وهەفتەی داهاتوش لەمەدرید پشكنینی پزیشكی بۆ دەكرێت.

 


بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش ماستانتونۆ دوای مۆندیالی یانەكان پەیوەندی بەراهێنانەكانی ریاڵ مەدریدەوە دەكات .

38 جار خوێندراوەتەوە