فەرەنسا بەنیازە زیندانێکی گەورە لە دەرەوەی وڵاتەکەی
و لە دارستانەکانی ئەمازۆن بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و کەسانی توندڕەو دروست
بکات، زیندانە کە 500 کەس لە خۆ دەگرێت و تێچوکەشی
400 ملیۆن دۆلار دەبێت.
هەواڵ:KNNC
بەهۆی زۆری تاوانبارانی ماددەی هۆشبەرەوە، جیرارد دارمانین، وەزیری دادی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی
نیازی هەیە زیندانیکی گەورە لە دەرەوەی خاکی خۆی و لە ئەمەریکای باشور بۆ
تاوانباران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دروست بکات.
زیندانەکە لە ناوچەی گویانای ئەمەریکای
باشور دروست دەکرێت، ناوبراو بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە زیندانەکە بۆ
"هەمو ئاستەکان" ـی تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر و تایبەت دەبێت بە تاوانە
ڕێکخراوەکان.
وتوشیەتی دروستکردنی ئەو زیندانە 400 ملیۆن
دۆلار تێچوی دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی
2028 دا تەواو ببێت.
شوێنی زیندانییەکە، لە قوڵایی دارستانەکانی ئەمازۆنە
دەبێت، بڕیاریشە 500 زیندانی لەخۆ بگرێت
و دەبێتە یەکێک لە مەترسیدارترین زیندانەکان و زیندانەکانی ناویشی تاوانبارە مەترسیدارەکان دەبن.
ئەو پلانەی فەرەنسا بۆ کردنەوەی زیندانێک لە
ناوجەرگەی دارستانەکانی ئەمازۆندا، دوای
زنجیرەیەک کردەوەی توندوتیژی ڕاگەیەندرا کە پەیوەندییان بە باندە تاوانکارەکانەوە
هەیە و لە چەند مانگی ڕابردودا هێرشیان کردبوە سەر زیندانەکان و کارمەندەکانی ناو زیندانەکە.
22 جار خوێندراوەتەوە