بزوتنەوەی حەماس: ئامادەین (6 بۆ 9) بارمتە ئازاد بكەین

KNN : Kurdish News Network
07:06 - 18/05/2025
جیهان
+
-

بەرامبەر راگرتنی (60) رۆژ جەنگ و ئازادكردنی (300) فەلەستینی، بزوتنەوەی حەماس ئامادەیی بۆ ئازاد كردنی (6 بۆ 9) بارمتە دەربڕیوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ یەكشەممە، بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی حەماس بە (CNN)ـی عەرەبی راگەیاندوە: لە كۆبونەوە ناڕاستەوخۆكانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەرامبەر راگرتنی (60) رۆژ جەنگ و ئازادكردنی (300) فەلەستینی، بزوتنەوەكە ئامادەیی بۆ ئازاد كردنی (6 بۆ 9) بارمتە دەربڕیوە.


وتیشی: ئازادکردنی بارمتەکان بەمەرجی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ سنوری رۆژهەڵاتی سەلاحەدین،  کە رێگایەکی گەورە و سەرەكییە و باکور و باشوری غەززە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.


هاوكات، بەرپرسێكی ئیسرائیلی رایگەیاندوە: ئەگەر بزوتنەوەی حەماس ویستی لەسەر لەسە  کۆتاییهێنانبێت بە جەنگ تەلئەبیب ئامادەیە، بەڵام ئەگەر لەماوەیەكی دیاریكراودا دانوستانەكان دەستكەوتیان نەبێت، بەدڵنیاییەوە جەنگ بەردەوام دەبێت.


كەناڵەكە ئاشكرایكردوە كە، هەردو لایەن لەچوارچێوەی پێشنیازێكی ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی كۆمشی سپی دانوستان دەكەن كە خۆی لە ئازادكردنی (10) بارمتەی ئیسرائیلی و ئاگربەستێكی مادوە درێژدا خۆی دەبینێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، تیمی دانوستانکاری تەلئەبیب لە چوارچێوەی كۆتایی هێنان بەجەنگ، بەرامبەر بە ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان و دەركردنی بزوتنەوەی حەماس و چەك دانانیان پێشنیازكراوە.

337 جار خوێندراوەتەوە