لە هەشتەم ساڵیادی كۆچی
دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، لەلایەن ژوری رۆژنامەوانییەوە سیمیناری (پڕۆژەی
چاکسازی نەوشیروان مستەفا لە هەرێمی کوردستان: شیکردنەوەی دەستکەوت و شکستەکان) بۆ
نوسەر و لێکۆڵەر (د. مەجید ساڵح) بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی
گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەکە بەڕێوەچو.
هەواڵ:KNNC
لە سیمینارەكەدا د. مەجید
ساڵح تیشكی خستە سەر قۆناغە جیاوازەكانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و روناكبیری رەوانشاد
نەوشیروان مستەفا و ئاماژەی بەوەكرد كە نەوشیروان مستەفا لە هەموو بوارەكانی زمانەوانی
و مێژوو سیاسەت قسە و بۆچونی گرنگ و پێویستی بۆ كۆمەڵگە هەبووە، ستراتیژ و پلانی بۆ
داهاتوو هەبوە.
وتیشی: بەڵگەنامە مێژوییەكان
دەرخەری ئەوەن نەوشیروان مستەفا لە سەختترین كاتەكانی شكستی شۆڕشی كورددا بیری لە
هەستانەوەی شۆڕش و نەخشەكێشانی راپەڕین داناوە و ئومێدی سەركەوتنی هەبووە تا بە ئەنجامیشی
گەیاند، لە دوای راپەڕینیشەوە پڕۆژەكانی گۆڕان بۆ دەوڵەتداری و خزمەتی خەڵك و
كوردستان و ئیسڵاح لە كۆمەڵگەی كوردی.
جەختی كردەوە كە پڕۆژەكانی
نەوشیروان مستەفا كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو لە هەموو كات زیاتر ئێستا كۆمەڵگەی ئێمە
پێویستی بە دنیابینی و پڕۆژەكانی نەوشیروان مستەفا هەیە و بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەوەندە
خەڵكی بە ئەزموونی هەیە كە دووبارە ئەو پڕۆژانە سەر لەنوێ كاریان لەسەر بكرێتەوە.
43 جار خوێندراوەتەوە