بۆ خەرجكردنی موچەی
مانگەكانی داهاتوی ساڵی (2025)ـی موچەخۆرانی هەرێم، بەغداد دەگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنەكەی
ساڵی (2023)ـی نێوان هەولێر و بەغداد كە مانگانە كەمتر لە (796) ملیار دینار بۆ
دابەشكردنی موچە تەرخان دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئێن ئێن
رایگەیاند: بۆ خەرجكردنی موچەی مانگەكانی داهاتوی ساڵی (2025)ـی موچەخۆرانی هەریمی
كوردستان، عێراق لە رێككەوتنەكەی ساڵی (2025) پاشەگەزبوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنەكەی
ساڵی (2023)ـی نێوان هەولێر و بەغداد.
وتیشی: لەسەر بنەمای رێككەوتنەكەی
ساڵی (2023)، بەغداد مانگانە كەمتر لە (796) ملیار دینار پارە رەوانەی هەرێم بۆ
دابەشكردنی موچەی موچەخۆران تەرخان دەكات، ئەو لە كاتێكدایە لەساڵی (2024) زیاتر لە
(10) ترلیۆن دیناری تەرخان كردبو، بەڵام ئەمساڵ تەنها نۆ ترلیۆن و نیوی تەرخان
كردوە.
رونیكردەوە، دوای لێدەركردنی
ئەو بڕەی كە لەلایەن بەغدادوە بۆ موچەی مانگەكانی (1، 2 و 3) ساڵی (2025) تەرخانی
كردوە، كەمتر لە (796) ملیار دینار دەمێنێتەوە، كە ئەوەش بەشی دابەشكردنی موچەی
موچەخۆرانی هەرێم ناكات، چونكە ئەو بڕەی مانگانە حكومەت پێویستییەتی زیاترە لە
(950) ملیار دینار.
پەیامنێری كەی ئێن ئێن
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پاساوەكانی پاشەگەزبونەوەی بەغداد لەرێكەوتنەكەی مانگی یەكی
ساڵی (2025) بۆ پابەندنەبونی حكومەتی هەرێم بەرێككەوتنەكەوە دەگەڕێنێتەوە، بەڵام هۆكاری
سەرەكی پاشەگەزبونەوەكەی بەغداد پەیوەندی بە نەبونی پارەی كاش (سیولە)ـەوە هەیە.
سلێمانی - بڕیار نامیق
3842 جار خوێندراوەتەوە