نرخی بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3223
دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.5% بەرزبوەوە و ئۆنسەیەک گەیشتە 3223.55 دۆلار.
هاوکات، بەپێی
داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بە ڕێژەی
1.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 3228.70 دۆلار.
هۆکاری بەرزبونەوەی
نرخی زێڕ، دابەزینی بەهای دۆلار و زیادبونی گرژییە بازرگانییەکانە، ئەمەش دوای
ئەوەی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپی بۆ سەپاندنی باج دوپاتکردەوە،
ئەوە وایکرد خواست لەسەر زێڕ بەرزببێتەوە.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی یەک ئۆنسە زیو
بەڕێژەی 0.5% بەرزبوەوە و گەیشتە 32.42 دۆلار، پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.3% بەرزبوەوە و
گەیشتە 990.71 دۆلار.
515 جار خوێندراوەتەوە