وەزارەتی کاروباری
کۆمەڵایەتی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی کارکردنی کرێکارانی پێنج وڵات، تا بێنە
عێراق و کاربکەن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە،
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە،دەستیانکردوە بە جێبەجێکردنی
بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەت بە دامەزراندنی (80^٪)ـی هێزی کاری نیشتمانی
و دامەزراندنی تەنها (20٪)ـی هێزی کاری بیانی، لەو چوارچێوەیەشدا رێگری لە
هاتنەناوەوەی کرێکارانی پێنج وڵات دەگرن بێنە عێراق و کاربکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەهەمانکاتدا
کارلەسەر پلاتفۆرمی (پیشە)ـی سەر بە وەزارەتی کار دەکەن بۆ دامەزراندنی کرێکارانی
ناوخۆیی لە پرۆژەکاندا.
حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتەکە
دەڵێت: قەدەغەکردنی کارکردن کرێکارانی وڵاتانی سوریا، ئەندەنوسیا، پاکستان، بەنگلادیش
و فلیپین دەگرێتەوە.
4479 جار خوێندراوەتەوە