33 ساڵ بەسەر یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 19/05/2025
کوردستان
+
-

33 ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕدەبێت، تا ئێستاش هیچ کام لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردو لە وادەی خۆیدا ئەنجام نەدراوە و بەهۆی ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتیشەوە دانیشتنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیش پەکیان کەوتوە.

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕدەبێت، ئەمەش لەکاتێکدایە هیچ کام لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردو لە وادەی خۆیدا ئەنجام نەدراوە، لە ئێستاشدا سەرباری ئەوەی حەوت مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تاکو ئێستا تەنها یەک دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە و مامەڵەی حزبی بوەتەهۆی پەکخستنی ئەو دامەزراوەیە.

ئەمساڵ لەکاتێکدا ساڵیادی پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە کە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان چەند جارێك دواخراو بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییشەوە تائێستا پەرلەمان کارانەکراوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراوە و تەنها یەک دانیشتن ئەنجامدراوە. 

یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 19ی 5ی ساڵی 1992 بەڕێوەچو یەکەم دانیشتنی پەرلەمانیش لە ٤ـی حوزەیرانی هەمان ساڵ ئەنجامدرا.

61 جار خوێندراوەتەوە