سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد،
سوپای وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە
دەدات، دەشڵێت: هەوڵ دەدرێت لەرێگەی دیپلۆماسییەوە بەر بە برسێتی و قەیرانی مرۆیی
لە غەززە بگیرێت.
هەواڵ:KNNC
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاویکردەوە، جەنگێکی قورس و
سەخت لە غەززە لە ئارادایە، بەڵام بەرەوپێشچونی گەورە بەدەست هاتوە.
دەشڵێت: سوپای وڵاتەکەی هەڵمەتێکی
بەرفراوانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە دەست پێکردوە و وتیشی: سەرکەوتنی کۆتایی
پێویستی بە پیداگری و ملنەدان هەیە.
نەتانیاهۆ ئاماژەى
بەوەش کردوە، پێویستە لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێکاری دیپلۆماسی، بەر بە
برسێتی و قەیرانی مرۆیی لە غەززە بگیرێت.
لێدوانەکەی نەتەنیاهۆ لە کاتێکدایە، کە بڕیاری کۆنترۆڵکردنەوەی
غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، شەپۆلێکی نیگەرانی لەناو کۆمەڵگەی جیهانی
و ولاتانی ناوچەکە لێکەوتوەتەوە و سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکانیش هۆشداریی لە
سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورە مرۆیی و کۆمەڵکوژیی لەو ناوچەیە دەدات...
34 جار خوێندراوەتەوە