بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان
شاندنی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئۆجەلان كۆبوەوە و رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەش دەڵێت: لە ئێستادا
سەرقاڵی پاككردنەوەی ئەو تەڵە و مینانەن كە زیان بە پەیوەندییەكانی كورد و تورك
دەگەیەنێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا
و باكوری كوردستان، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی كە لە پەروین بوڵدان، فایەق ئۆزگور
ئەرۆل پێكهاتبون لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی
كوردستان (پەكەكە) كۆبونەوە.
لە پەیامێكدا بۆ رایگشتی عەبدوڵا ئۆجەلان، رایگەیاندوە: پرۆسەی
ئاشتی پێویستی بە ڕێككەوتنێكی نوێ لەسەر بنەمای یاسای برایەتی هەیە، ئەوەی ئەنجامی
دەدەن، بەشێكە لە گۆڕانكارییەكی گەورە كەلە داهاتوا رون دەبێتەوە.
وتوشیەتی: سروشتی پەیوەندی توركیا و كورد تەواو بەیەكدی جیاوازن،
براکان شەڕ دەکەن، بەڵام یەکێکیان بەبێ ئەوی تریان بونی نییە و ئەوەی زیانی
پێدەگات پەیوەندی برایەتییە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی پاككردنەوەی ئەو تەڵە و مینانەن
كە زیان بەو پەیوەندییە دەگەیەنن.
ئۆجەلان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پەشیمانە كە لە دواجاردا قسەی
لەگەڵ سڕەی سورەیا ئوندرە نەكردوە، ئەو پیاوێكی ژیر و بەنرخی توركیا بو، یادگارییەكی
بەنرخی گەلەكەیانە و درێژە پیدەری كارەكانی ئەو دەبن لە پرۆسەی ئاشتیدا.
لە دوای كۆنگرەی (12)ـی پەكەكە ئەوە یەكەم سەردانی شاندی ئیمراڵییە
بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان، كە تا (21ـی نیسانی 2025) دەمپارتی چوار جار سەردانی
ئیمراڵییان كردبو.
316 جار خوێندراوەتەوە