محەممەد جەواد زەریف،
وەزیری پێشوی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبونەوەی "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران".،
ئێرانی بە "گەورەترین دەسەڵاتی ناوچەکە" ناوبرد و رایگەیاند؛ بانگهێشتی
وڵاتانی ناوچەکە دەکەین دیدگای خۆیان بەرامبەر بە یەکتر بگۆڕن و دەبێت تارانیش پێشەنگی
ئەم گۆڕانکارییە بێت.
هەواڵ:KNNC
لە میانی بەشداریکردنی لە "کۆڕبەندی
دیالۆگی تاران. دا، وەزیری
دەرەوەی ئێران باسی گرژی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی کردو و ئاماژەی بەوەدا ئێستاش
تاران گەورەترین دەسەڵاتی ناوچەکەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
تەنها دۆخەکە لە گۆڕاندا نییە، هاوسەنگی هێزیش لە گۆڕاندایە، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە
بە تەنیا وڵاتێک ناکرێت و دەشڵێت؛ " دۆخەکە هاوشێوەی سەمای تانگۆیە و بە
یەک لایەن جێبەجێ ناکرێت".
ناوبراو داوای لە وڵاتانی ناوچەکەش کرد، لە بری
دوژمنایەتی، پێویستە وەک دەرفەت دەرفەت سەیری یەکتر بکەن.
زەریفی ئاماژەی
بەوەشداوە ئیدی، وەک وڵاتانی ناوچەکە، نابێت
لە ڕابردودا بژین و دەبێت هەوڵ بدەن داهاتویەکی جیاواز بنیات بنێین، کە لە بەرژەوەندی هەمواندا بێت.
175 جار خوێندراوەتەوە