نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق جەخت دەکاتەوە؛ بەر لەهاتنی جەژنی قوربان
موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دابەش دەکرێت.
هەواڵ: (KNNC)
کەناڵی شەرقییە، لەسەر زرای نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە:
بەر لە جەژنی قوربان، موچەی مانگی پێنجی سەرجەم
فەرمانبەرانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، دابەش دەکرێت.
لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوسینگەکەی سودانی ئاماژەی
بۆ ئەوەكردوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی داوە، بە گەیشتنی لیستی موچەی
مانگی (5ـی 2025)ـی هەرێم، دەستبەجێ پارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی
هەرێم و پێش جەژنی قوربان موچەکەیان بۆ رەوانەبكرێت.
1144 جار خوێندراوەتەوە