نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان دابەزینێکی کەمیان
تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت
بە (65) دۆلار و (3)
سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (62) دۆلار و (15)
سەنت، لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.
224 جار خوێندراوەتەوە