پسپۆڕێكی ئابوری لە پەیمانگای گایدار بۆ سیاسەتی ئابوری،
پێشبینی دەكات سەرباری ململانێی نێوان هندستان و پاکستان بەڵام نرخی زێڕ لە ماوەیەکی
نزیک دادەبەزێت.
ئابوری: (KNNC)
کیریل چێرنۆڤۆڵ، مامۆستا و پسپۆڕی ئابوری پەیمانگای گایدار
بۆ سیاسەتی ئابوری رایگەیاند: سەرباری ئەوەی كە ململانێكانی نێوان هندستان و
پاكستان بەردەوامە.، بەڵام لەو زیاتر كاریگەری لەسەر بەرز بونەوەی نرخی زێڕ نابێت،
بەپێچەوانەوە چاوەڕێ دەكرێت نرخەكەی لە ماوەیەكی نزیكدا داببەزێت.
وتیشی: بەپشتبەستن بە خواست و كاردانەوەكانی بازاڕ لەسەر
زێڕ، پێشبینی دەكرێت كە نرخەكەی لە سێ هەزار و (430) بۆ سێ هەزار و (300) دۆلار بۆ
ئۆنسێك داببەزێت.
پسپۆڕە ئابورییەكەی پەیمانگای گایدار ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، نرخی زێڕ بەڕێژەی لە (3%) بەرزبویەوە و
نرخەكەی گەیشت بە سێ هەزار و (422) دۆلار و (80) سەنت، ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە
بینیوە، بۆیە ئەگەری دابەزینی نرخی زێڕ لە ماوەیەکی نزیکدا هەیە.
2835 جار خوێندراوەتەوە