ئەمڕۆ پڕۆژەی ڕوناکی تێدەپەڕێت... کەی ئێن ئێن نرخی نوێی کارەبا ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 14/05/2025
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی پڕۆژەی ڕوناکییەوە دەدرێت، کەی ئێن ئێن-یش نرخی نوێی پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی کارنامەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێ دەکات و تەوەری یەکەمیش تایبەتە بە تاوتوێکردنی پڕۆژەی روناکی و کارەبای (24) کاتژمێری.

 

دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن زانیویەتی، نرخیی نوێی پڕۆژەکە بەمشێوەیە دیاریکراوە، کە کاتژمێری یەکەمی بەکارهێنان بە (18) دینار دیاریکراوە و دواتر نرخەکە بەپێی بەکارهێنان بەرز دەبێتەوە.

 

 

تەوەری دوەمی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بە دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کە سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینی دارایی هەرێمی کوردستان.

 

سلێمانی - بڕیار نامیق

1908 جار خوێندراوەتەوە