هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بەردەوامن... 30 فەڵەستینی کوژران

KNN : Kurdish News Network
12:19 - 19/05/2025
جیهان
+
-

لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، 30 فەڵەستینی کوژران.

 

هەواڵ:KNNC

 

فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، ژمارەیەک ناوچەی باشوری کەرتی غەززە-ـیان بۆردومان کردوە.

 

ھەروەھا، شارۆچکەی بەیت لاھیا، لەلایەن تۆپخانەکانی ئیسرائیلەوە بە چڕی بۆردومان کراوە.

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، خێوەتێکی ئاوارە فەڵەستینییەکانیان لە کەمپی نوسەیرات ناوەڕاستی کەرتی غەززە، بۆردومان کردوە.

 

ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی رایانگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا، 30ـی فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.

29 جار خوێندراوەتەوە