نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردو و ئۆنسەیەک
بە 3230 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ زیاتر دابەزی و ئۆنسەیەک بە 3230 دۆلار و 99
سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی
ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بەرێژەی 0.2% بەرزبوەتەوە و بە 3235 دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رێکەوتنی چین و
ئەمەریکا لەسەر هەڵپەساردنی باجی گومرگی نێوانیان، وایکرد نرخی زێڕ بەرێژەی 2.7% دابەزین تۆماربکات.
تیم واتەر، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای KCM Trade دەڵێت: باشتربونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی
نێوان دوو گەورەترین ئابوری جیهان وایکردوە بازرگانان رو لە بازاڕەکانی دیکە بکەن
کە مەترسی تێدایە و لە بازاڕی زێر دورکەوتونەتەوە بەو شێوەیەش خواست لەسەر زێڕ
کەمبوەتەوە.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی یەک ئۆنسە زیو
بە ڕێژەی 0.6% بەرزبوەوە و گەیشتە 32.78 دۆلار، پلاتینۆم بە ڕێژەی 0.8% بەرزبوەوە
و گەیشتە 982.70 دۆلار و پالادیۆم بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 942.19 دۆلار.
1293 جار خوێندراوەتەوە