وەزیری دەرەوەی ئێران
لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی سروشتی وڵاتەکەیەتی و دەستی لێهەڵناگرن،
دەشڵێت: دەتوانن ئەمەریکا دڵنیا بکەنەوەی بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێن.
هەواڵ:KNNC
لە چوارچێوەی دوایین گۆڕانیکارییەکان
سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران،
لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: بەرپرسانی ئەمەریکی هەفتانە
هەڵوێستەکانیان دەگۆڕن و لێدوانی دژ بەیەک دەدەن، بەپێچەوانەوە هەڵوێستەکانی تاران رون
و ئاشکرایە و پێداگرن لەسەر ئەوەی بابەتەکان لەناو دانوستانەکان و بە
دور لە میدیاکان بخەنە بەرباس.
جەختیشیلەوەکردەوە، پیتاندنی
یۆرانیۆم مافی سروشتی وڵاتەکەیەتی و بە ڕێکەوتن بێت یا خود نا دەستبەرداری ئەم مافە
نابێت.
لێدوانەکەی عێراقچی
دوای ئەوە هات ستیو ویتکۆڤ نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە میدیای ئەمریکی
راگەیاند: واشنتۆن مافی پیتاندنی یۆرانیۆم لە هیچ ئاستێکدا بە ئێران نادات.
35 جار خوێندراوەتەوە