کەشناسی عێراق: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:07 - 18/05/2025
عێراق
+
-

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ دوشەممە ئاسمان کەمێک هەوردەبێت و خۆڵبارین لە زۆربەی شارەکانی عێراق دەستپێدەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت هەروەها شەپۆلی تۆز و خۆڵ هاوشێوەی رۆژی دوشەممە دەبێت.

 

دەشڵێت: رۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور ڕون دەبێتەوە و لە ناوچەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوتر دەبێت.

936 جار خوێندراوەتەوە