بەیانی ئەمڕۆ
ئاگر لە پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک
لە فڕنی یەکەی 109 لە ناو پاڵاوگەی بێجی کەتوەتەوە کە بە پاڵاوگەی رۆن ناسراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەماوەیەکی
کەمدا چونەتە شوێنی ئاگرەکە و توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن و رێگری بکەن لەوەی زیان بە یەکەکانی دیکەی
بەرهەمهێنانی ناو پاڵاوگەکە بکەوێت.
لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە
دەستیانپێکردوە، تا ئێستا قەبارەی زەرەر و زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
پاڵاوگەی بێجی
بە گەورەترین پاڵاوگەی پیترۆکیمیایی عێراق هەژمار دەکرێت و توانای بەرهەمهێنانی بە
310 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە.
104 جار خوێندراوەتەوە