توشبویەكی دیكەی تای خوێنبەربون لە
هەرێم كە لە موسڵەوە سەردانی هەولێری كردوە، تۆماركرا.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی
كوردستان بڵاویكردەوە؛ حاڵەتێکی دیکە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە شاری هەولێر تۆمارکرا
كە ئافرەتێکی تەمەن (27) ساڵەی دانیشتوی ناحیەی (بعاج)ـی سەر بەپارێزگای موسڵە.
رونیكردوەتەوە، دوای دەركەوتنی نیشانەکانی
تای خوێنبەربون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رو لەشاری هەولێر دەکات و لە نەخۆشخانەی
هەولێری فێرکاری رێكاری دەستنیشانكردن و چارەسەری پزیشکی بۆ توشبوەكە دەگیرێتە بەر
و لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ خەوێندراوە.
وەزارەتی تەندروستی، داوا لە هاوڵاتیان
دەکات پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزیی وەزارەتی تەندروستی بن، هەروەها
لەکاتی هەبونی گومان و دەركەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
دەشڵێت: ئەو كەسانەی ئاژەڵ بەخێو
دەكەن، لەکاتی بونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی
كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوای هەبونی چەندین حاڵەتی گومانلێكراون بە تای
خوێنبەربون لە هەرێمی كوردستان و سەردانیكردینان بۆ نەخۆشخانەكان تەنها دو
حاڵەتینا پشتڕاستكراونەتەوە كە یەكێكیان لە شاری دهۆك كە كیانی لەدەستداوە، دوای
وەرگرتنی چارەسەری پێویست توشبوەكەی دیكە چاكبوەتەتوە و رەوانەی ماڵەو كراوەتەوە.
200 جار خوێندراوەتەوە