لوتكەی عەرەبی لەبەغدادی پایتەخی عێراق كۆتایی بەكارەكانی خۆی
هێنا و وڵاتانی بەشداربو داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن هەوڵ بۆ راگرتنی جەنگی
غەززە بدەن، هاوكات جەختدەكەنەوە؛ ئامانج لە بەڕێوەچونی لوتكەی عەرەبی یەكخستنی
هەوڵەكان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی وڵاتانی عەرەب.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە (2025/5/17) لە دوای كۆتای هاتنی (34)ـهەمین
لوتكەی عەرەبی لەبەغداد وڵاتانی بەشداربو، راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تیایدا
هاتوە: بەتوندی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا ئیدانە دەكەن، وداواش لە كۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی دەكەن هەوڵەكانیان بۆ راگرتنی جەنگی غەززە چڕ بكەنەوە.
ئەوەشیانخستوەتەڕو، راگواستنی گەلی فەلەستین لە كەرتی غەززە
بەهەمو شێوەیەك رەتدەكەنەوە و پێویستە دەست بكرێتەوە بە گەڕاندنەوەی هاوكارییە
مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە.
لەسەر ئەو باروندۆخەی بەسەر سوداندا هاتوە، هیوایانخواستوە كە چارەسەرێكی
سیاسی بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتەش بدۆزرێتەوە،
راگەیەندراوەكەی لوتكەی عەرەبی لە بەغداد ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛
ئامانج لە بەڕێوەچونی لوتكەی عەرەبی یەكخستنی هەوڵەكان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی
وڵاتانی عەرەبی.
289 جار خوێندراوەتەوە