بەبێ خوێندنەوەی وتارەكەی لە (34)ـهەمین لوتكەی عەرەبی لە
بەغداد، میری قه‌ته‌ر، عێراقی به‌جێهێشت.
هەواڵ: (KNNC)
لەوبارەیەوە و بەبێ ئاشكراكردنی
هۆكارەكەی ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ر بڵاویكردەوە؛ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی سه‌رۆكایه‌تی
شاندی وڵاتەكەی دەكرد بۆ به‌شداری كۆبونەوەی كۆمكاری عەرەبی لەئاستی لوتكەدا لە (34)ـهەمین
لوتكەی عەرەبی لە بەغدادی پایتەختی عێراق كرد، ئەو وڵاتەی بەجێهێشت.
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاشكرایكرد،
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌ی دو قۆڵی
له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌ر و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (34)ـهەمین لوتكه‌ی
عه‌ره‌بی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ئاماده‌بونی شه‌ش سه‌رۆك و به‌رپرسی
باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بی دەستیپێكرد.
827 جار خوێندراوەتەوە