وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت: لە لوتكەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد
تاوتوێی سەرجەم كێشەكانی ناوچەكە بەگشتی و ئاستەنگەكانی غەزە، كەرتی ڕۆژئاوا، سوریا
و لوبنان بەتایبەتی دەكرێت، ئاشكراشی دەكات؛ بەغداد ڕۆڵی خۆی لە ئاگربەستی نێوان
ئەمەریكا و حوسییەكان بینیوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەسەر كۆبونەوەكانی كۆمكاری عەرەبی لە بەغدادی
پایتەخت، باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: لە كۆبونەوەكاندا سەرجەم كێشەكانی
ناوچەكە بەگشتی و ئاستەنگەكانی غەزە، كەرتی
رۆژئاوا، سوریا و لوبنان بە تایبەتی دەكرێت و عێراقیش نەخشە رێگەی خۆی بۆ چارەسەركردنیان
دەخاتەڕو.
وتیشی: لە كۆبونەوەكانی نێوان ئەمەریكا و ژمارەیەك لە وڵاتە عەرەبییەكان لە
سعودیە عێراق داوای نەكردوە بەشداری بكات، هەروەها داوای ئامادەبونیشی لێ نەكراوە،
بەڵام بەغداد هەوڵ دەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ
سعودیە بگەیەنینە قۆناغی كاری هاوبەش.
وتەبێژەكەی حكومەتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە
نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و حوسییەكانی یەمەن، عێراق رۆڵی هەبوە و
توانیویەتی هەردو لایەنەكە لەیەكتری نزیك بكاتەوە.
بڕیارە سبەینێ (17ـی 5ـی 2025) لوتكەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی (خولی 34)ـی
لە بەغدادی پایتەختی عێراق گرێبدرێت.
52 جار خوێندراوەتەوە