شەش تەرمی یەختە ژێرئاوکەوتوەکەی ئیتاڵیا دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
03:24 - 19/06/2024
جیهان
+
-

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای نقومبونی یەختێکی کۆچبەران، ئەمڕۆ شەش تەرمییان دۆزیوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دوای ئەوەی بەلەمێکی کۆچبەران لەم هەفتەیەدا لە کەناراوەکانی باشوری وڵاتەکە ژێر ئاو کەوت، ئەمڕۆ شەش تەرمیان دۆزیوەتەوە.

 

باسی لەوەشکردوە، ئەو شەش تەرمەی دۆزراونەتەوە چوار پیاو و دو ژنن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە 60 کەس بێسەروشوێنن کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵ بون کە تەمەنیان لە چەند مانگێک تێپەڕناکات، 12 کەسیش رزگارکراون کە یەکێک لەوانە ژنێکی تەمەن 25 ساڵی کوردە.

 

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا راشیگەیاندوە، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چارەنوسی بێسەروشوێنبوەکان.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، ساڵی ڕابردو نزیکەی سێ هەزار و 155 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە یان دیارنەماون.

345 جار خوێندراوەتەوە