سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی جەخت لەسەر بەدیهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکاتەوە کە لە بەرژەوەندیی گشت خەڵکی کوردستاندا بێت، بە مەرجێک ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگیرێت
مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ هەر لە کاتی بانگەوازەکەیانەوە و لە ڕێگەی پەیوەندییە بەردەوامەکانەوە لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە خواستی جددییان هەیە بۆ پێکەوەکارکردن و پێکهێنانی کابینەیەکی حکومیی سەرکەوتوو
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات لەگەڵ خواستی ڕێککەوتن، دەبێت هەموو شتێک لە چوارچێوەی قەوارەی خۆیدا بمێنێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببنە بنەمای سەرەکی بۆ پێکهێنانی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
16 جار خوێندراوەتەوە