بەغدا هۆشداری دەدات: ئەگەری هەیە سوپا بنێرینە هەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
03:32 - 16/11/2026
کوردستان
+
-

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق هۆشداریی توندی دایە هەر لایەنێک کە ببێتە ڕێگر لە بەردەم لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی تایبەت بە دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت و ڕایگەیاند؛ ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. هاوکات جەختی لە ئەگەری ناردنی سوپای عێراق بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو دۆسیەیە.

 

عەبودی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی نەوت و پاراستنی سامانی گشتی ئاماژەی بەوە کرد؛ هەر کەسێک ببێتە کۆسپ لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەرکی ئەو هێزە ئەمنییانەی ڕاسپێردراون بە بەدواداچوونی ئەم مەلەفە، ئەوا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی حکومەت تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی داهاتووی بەغدا و ئاشکرایکرد کە ئەگەری هەیە هێزەکانی سوپای عێراق بچنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش بۆ جێبەجێکردنی هەمان ئەرک و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوت.

583 جار خوێندراوەتەوە