کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و کەشوهەوا جێگیر دەبێت

KNN : Kurdish News Network
11:35 - 14/11/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە جێگیریی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

 

بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە

 

بۆ سبەینێ یەکشەممە، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک بن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆوە. بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە گەرمیان دەبێت کە ٢٤ پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە ١٤ پلە.

85 جار خوێندراوەتەوە